AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٥ ١٨:٠٦

کەسانی براوە ڕێزگیران؛

دەیەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی دەف لە سنە کۆتایی هات

دەیەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی دەف لە سنە کۆتایی هات

گرووپ و‌کەسە براوەکان لە دەیەمین فستیڤاڵی نەتەوەیی دەف نەوای رەحمەت لە سنە ناسێندران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ شەمە 25ی پووشپەڕ، ڕێوڕەسمی کۆتایی دەیەمین فستیڤاڵی دف نەوای رەحمەت بە ئامادەبوونی پارێزگار و بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان لە هۆڵی سینەما بەهمەنی سنە بەرێوەبرا.

لە رێورەسمەکەدا رێز لە دوو گرووپی بیانی لە ئەفغانستان و عێراق گیرا.

شیاوی ئاماژەیە فستیڤاڵی دەف نەوای ڕەحمەت لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستان و بە بەشداریی چەندین گرووپ لە هونەرمەندانی پارێزگاکانی ئێران لە بەشی تاک ژەنی، دوو ژەنیاریی، و گرووپ ژەنی و مەولوودی خوێنی لە تەمەنی منداڵان و گەورەساڵان بەڕێوە چوو.

News ID 42807

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha